Sangar Hamad Azeez
29 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2016
پردی یاڤوز سوڵتان سەلیم کە لەلایەن سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە لە رێورەسمێکی شایستەدا کرایەوە، بووەتە جێی سەرنجی هاووڵاتییان.
ئەو پردە کە بە سێیەم گەورەترین پردی ئیستانبوڵ دادەنرێت، سەرنجی هاووڵاتییانی شارەکەی بۆلای خۆی راکێشاوە.
بەشێک لە هاووڵاتییان کە بە ئۆتۆمبیل بەسەر پردەکەدا دەڕۆن، ئۆتۆمبیلەکانیان هێدی دەکەنەوە و سەیری دیمەنەکان دەکەن، بەشێکیشیان لە ئۆتۆمبێلەکانیان دێنە خوارەوە و وێنە لەسەر پردەکە دەگرن.
پۆلیسی هاتوچۆ، لەسەر پردەکە بەردەوام هۆشیاریی دەداتە هاووڵاتیان لە ئەگەری درووستبوونی قەرەباڵغی.