Abdullah Shukur
28 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ھەرگیز رێگە بە چالاکی تیرۆریستان لە نزیک سنوورەکانمان نادەین. ئۆپەراسیۆنی ئێمە لە دژی تیرۆریستان بەردەوام دەبێت. پشتیوانی تەواو لە کارەکانی پاککردنەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سووریا دەکەین. بۆ ئەمەش چووینەتە جەرابلوس و بەعشیقە. ئەگەر پێویست بکات لە ناوچەکانی دیکەش بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ دەکەین. ھاوکات بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوە لە دژی پەیەدە وەک درێژکراوەی پەکەکە لە سووریا. بەرەنگاری ئێمە بەردەوام دەبێت تا ریشەکێش کردنی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە".