Sarmand Hameed
08 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2023
دهۆك-AA
پارێزگارى دهۆک، عه‌لى تهتەر ئاشکرایکرد له سه‌ر راسپارده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مرۆى ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کەمپینێکی بەرفراوان بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە تورکیا و سووریا رادەگەیەنن.
عه‌لى تهتەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتى: "هه‌ر له رۆژى يه‌كه‌مى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى مه‌ڕه‌ش، له‌سه‌ر راسپارده‌ى سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، له پارێزگاى دهۆك ده‌ستمان به ناردنى هه‌ندێک پێداويستى بۆ لێقه‌وماوان كرد و تيمێكى راهێنراوى فریاگوزاریی شارستانییمان بۆ یارمەتی لێقەوماوان نارده توركيا، ئه‌مڕۆش له سنوورى سه‌نته‌رى شار و ناحيه و قه‌زاكانى پارێزگاى دهۆك كه‌مپينى كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارييه‌كان راده‌گه‌یه‌نین، ئه‌وه‌ى ئێستا پێويسته ئه‌وه‌يه كه جلوبه‌رگ بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه و سه‌به‌ته‌ى خواردنیان بۆ بنێرين و دووپاتى ده‌كه‌ينەوە هيچ جلوبه‌رگێكى به‌كارهاتوو وه‌رناگيرێت، ده‌بێت تازه بێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی شوباتى ٢٠٢٣ بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانى هه‌رێمى كوردستان، مەسرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوویهوە و كەمپینێکی بەرفراوانی بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە تورکیا و سووریا راگه‌ياند.
مامۆستای ئایینی، زاهید گوهه‌رزى كه به‌شدارى كۆنفرانسه‌كه بوو ئاماژه به‌وه‌كرد رووداوه‌كه‌ى مه‌ڕه‌ش كاره‌ساتێكى گه‌وره‌بوو، بانگه‌واز له هه‌موو هاووڵاتيیهكى پارێزگاى دهۆك ده‌كه‌ين ده‌ستى هاوكارى بۆ لێقه‌وماوانى مه‌ڕه‌ش درێژ بكه‌ن و گوتی: "ده‌بێت له‌بيرمان بێت كه له كاتى كۆچى مليۆنى دا كه خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بهrهو وڵاتى توركيا كۆچيان كرد، چووينه ناوچه‌ى چه‌لێ له سنوورى توركيا، خه‌ڵك هاوكارى زۆریان كردين و هه‌تا سه‌موونى گه‌رميان بۆ دههێناين، بۆيه ئه‌مڕۆ واجبه ئێمه‌ش هه‌ر چى پێويست بێت بۆيان بكه‌ين، بێگومان با كه‌سيش نه‌ڵێت ناتوانم له كه‌مپينه‌كه به‌شداربم، ئه‌گه‌ر به 250 ديناریش به‌شدار بێت، خوا گه‌وره لێی قبوڵ ده‌كات".
جێگرى پارێزگارى دهۆک، ماجد سه‌يد سالح له كۆنگره رۆژنامهوانيیهكهدا ئاماژه‌ی به‌و شوێنانه كرد كه هاووڵاتيیان ده‌توانن هاوكارييهكانی بۆ بگه‌يه‌نن و گوتى: "له سه‌نته‌رى شارى دهۆک له مزگه‌وتى جودى، مزگه‌وتى شه‌هيدان، مزگه‌وتى قازى محه‌مه‌د، مزگه‌وتى كوردستان، مزگه‌وتى سه‌عيد پيران و قوتابخانه‌كانى چرا و له‌پ زێرين و هۆڵى چالاكى وه‌رزشى دهستيشانكراون بۆ وه‌رگرتنى هاوكاریيهكان بۆ لێقه‌وماوانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى مه‌ڕه‌ش و له سنوورى قه‌زا و ناحيهكانيش، بهڕهێوهبهرى ناحيه و قايمقامهكان شوێنه‌كه ديارى ده‌كه‌ن و كه‌مپينه‌كه پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت".