Mohammed Baqi Hussein
11 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2017
واشنتۆن - AA
له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كۆشكی سپی رایگه‌یاند، 16ی ئایار سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی پێشوازی له سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كات.
له‌ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراوی كۆشكی سپی‌دا كه به‌ناوی گوته‌بێژی كۆشكه‌كه شان سپایسهرهوه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه: "16ی ئایار سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی پێشوازی له سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كات. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چۆنێتی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر تاوتوێ ده‌كرێت".
ئه‌ردۆغان 20ی نیسان لهڕوونكردنهوهیهكیدا بۆ رۆژنامه‌وانان رایگه‌یاند، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی چین 16 و 17ی ئایار سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات و له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆده‌بێته‌وه.