İsa Toprak,Aoezan Khoshnaw Najmuldeen
31 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2023
ئەنقەرە- AA
راگەیەندراوی بەڕێوبەرایەتی گشتیی وەقفەکانی تورکیا دەربارەی دامەزراندنی وەقفی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رۆژنامەی فەرمی دا بڵاوکرایەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە وەقفەکە خاوەنی ١٢٠ هەزار لیرەیە و هاتووە:
"لە کاتێکدا وەقفەکە کۆتایی بێت، ئەوا دامەزرێنەرانی وەقفەکە پارەی وەقفەکە دەخەنە سەر وەقفێکی دیکە یان دامەزراوەیەکی حکوومی".
لە ئیستانبوڵ ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردنی وەقفەکە بریتین لە نەجمەددین بیلال ئەردۆغان، وەدات دەمیرۆز، مەهمەت تۆفیق گۆکسو، ئەسرا ئاڵبایراک، سومەییە ئەردۆغان بایراکتار، حوسێن ئایدن، ئەحمەد ئۆزەل و نوری ئاکسوو.
دەربارەی ئامانجی وەقفەکەش نووسراوە: "لە پارێزگای ئیستانبوڵ، بە ئامانجی نمایشکردنی ئەو کەلوپەلانەی تایبەتن بە سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئەو کەلوپەلانەشی لە ماوەی ئەرکەکەیدا وەریگرتوون، مۆزەخانەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردە و رۆشنبیری و خزمەتکردن بە لێکۆڵینەوە زانستییەکان، کتێبخانەی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وەقفەکەدا دامەزراوە، هەروەها نمایشی زانستیی، فەرهەنگیی و هونەریشیی تیادا دەکرێت".