Ali Rıza Akkır
31 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2023
موغڵا - AA
لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵدا، ژمارەی فڕین بە پەڕەشوت (پاراگلایدەر) لە باباداغ-ەوە لە قەزای فەتحییە سەربە پارێزگای موغڵا، بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو، سەدا ٣٠ زیادی کردووە.
ئارەزوومەندانی سەرکەشی کە بۆ بەسەربردنی پشوو روویان لە ناوچەکە کردووە، دوای ئەنجامدانی گەشتێک بە رێگای وشکانیی یان تەلەفریک، دەگەنە باباداغ لە ناوچەی ئۆلودەنیز کە هەزار و ٩٦٥ مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە.
گەشتیاران کە بە ئەنجامدانی فڕین بە پەڕەشوت دەرفەتی بینینی دیمەنی دڵڕفێنی ئۆلودەنیزیان بۆ دەڕەخسێت لە بەرزایی دوو هەزر مەتر، کاتێکی پڕ کەیفخۆشی بەسەر دەبەن.
بەڕێوەبەری گشتیی تەلەفریکی باباداغ، جەنگیز کۆچاک لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا، ژمارەی فڕین بە پەڕەشوت ٤٠ هەزاری تێپەڕاندووە.
کۆچاک باسی لەوە کرد ساڵی رابردوو، ١٩٨ هەزار فڕین بە پەڕەشوت لە باباداغەوە ئەنجامدراوە، بەنیازن ئەمساڵ ئەو ژمارەیە بگەیەننە سەروو ٢٠٠ هەزار و گوتی: ''ژمارەی فڕینەکان لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵدا بە بەراورد بە ساڵی رابردوو، سەدا ٣٠ زیادی کردووە. لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی پاردا، ٣١ هەزار فڕین ئەنجام دراوە. لەبەرئەوەی ئامانجمان ئەوەیە بیگەیەنینە ئاستێکی زۆر بەرزتر، بۆ ئەوەیش پێویستە کاری زیاتر بکەین''.