وەزیری پەروەردەی تورکیا: "(دامەزراندنی مامۆستا) جیاکاریمان لە ھیچ بوارێکدا نەکردووە"
وەزیری پەروەردەی تورکیا، یوسف تەکین: "(ئاگری دارستانەکان) لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و دارستان بڕیارماندا هەردوو وەزارەت بەیەکەوە ئەمساڵ زنجیرەیەک چالاکی ئەنجام بدەین، چ لە ڕووی چاندنی درەخت و چ لە ڕووی چاودێری کردنی دارستانەکان و درەختەکان".

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری پەروەردەی تورکیا، یوسف تەکین سەبارەت بە ئاگری دارستانەکان، ڕایگەیاند: "لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و دارستان بڕیارماندا هەردوو وەزارەت بەیەکەوە ئەمساڵ زنجیرەیەک چالاکی ئەنجام بدەین، چ لە ڕووی چاندنی درەخت و چ لە ڕووی چاودێری کردنی دارستانەکان و درەختەکان".
لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەی مێزی سەرنووسەری ئاژانسی ئانادۆڵو، وەزیری پەروەردەی تورکیا تەکین، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.
وەزیری پەروەردەی تورکیا تەکین، ئاماژەی بەوە کرد کە ئێمە خوازیارین ئەمساڵ بە دروشمی "هەر منداڵێکمان نەمامێکە، یەکەم وانەمان نیشتمانی سەوزە" دەستپێبکەین و، گوتی: "ڕۆژی دوو شەممە بەڕێز سەرکۆمار دەستپێکی ساڵی خوێندنمان دەکات و ئێمە داوامان لە هاوڕێیانمان کردووە لەمساڵدا ئەم دوو تەوەری سەرەکیە بخەنە ڕۆژەڤەوە، کە بریتین لە خێزان و نیشتمانی سەوز".
سەبارەت بە ئاگری دارستانەکان، تەکین ڕایگەیاند: "لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و دارستان بڕیارماندا هەردوو وەزارەت بەیەکەوە ئەمساڵ زنجیرەیەک چالاکی ئەنجام بدەین، چ لە ڕووی چاندنی درەخت و چ لە ڕووی چاودێری کردنی دارستانەکان و درەختەکان".
گوتیشی: "بەھۆی ئەوەی سەرکۆمارمان ئەمساڵی بە 'ساڵی خێزان' ڕاگەیاند، داوا لە ھاوڕێیانمان لە مامۆستا و بەڕێوەبەران دەکەین چالاکییەکان کە تایبەتن بە خێزان چڕتر بکەنەوە".
سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستا، تەکین ڕایگەیاند: "جیاکاری پۆزەتیڤ یان نێگەتیڤمان لە ھیچ بوارێکدا نەکردووە. ھەڵبژاردنەکانمان لە بارەی بوارەکان، بەتەواوی بەپێی پێوەرە زانستییەکان پێناسە دەکەین".
هەروەها تەکین ئاماژەی بەوە کرد کە لێکۆڵینەوە لەو قوتابخانە تایبەتانە دەکەن کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاد لەو جیاوازیەی ھەڵئاوسان لە ڕێنماییەکەدا دیاریکراوە، داوای پارە دەکەن.