Rauf Maltaş
01 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2024
شانڵیئورفا - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی ئەحمەد ئۆزەر و دوورخستنەوەی لە پۆستی سەرۆکی شارەوانی ئەسەنیورت ڕایگەیاند: "ناکرێت لەلایەک خۆی بە نیاز باش نیشان بدات و لەلایەکی دیکەوە بە زیکر و فیکر لەگەڵ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بێت. ئەمینداری شار ناتوانێت ببێتە لایەنگری تیرۆر. کۆماری تورکیا دەوڵەتێکی یاسایە. ئەم دەوڵەتە خاوەنێکی هەیە، ئەویش گەلە ئازیزەکەمانە".
دوای کۆبوونەوەی ئەمنیی کە لە شاری شانڵیئورفا بەڕێوەچوو، یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد کە تیرۆر جگە لە گورز وەشاندن لە یەکێتیی و یەکگرتووى و برایەتیی ئامانجی دیکەی نییە و، لە هێرشەکەی سەر کۆمپانیای فڕۆکەوانی و پیشەسازی بۆشایی ئاسمانیی تورکیا TUSAŞدا ئەوە بەدیکرا.
یەرلیکایا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تیرۆر و دیموکراسیی بەیەکەوە هەڵناکەن و، ڕایگەیاند: "جارێکی دیکە لێرەدا دووپاتی دەکەینەوە. شازش بۆ تیرۆر ناکرێت، چاوپۆشی لەو کەسانە ناکرێت کە تەڵە بۆ برایەتیمان دادەنێن. باشە چی هەیە؟ برایەتی هەیە، خەباتی شان بە شان هەیە. هەروەک ئەوەی لە مالازگیرت و چاناککالە و دومڵوپنار ڕوویدا. لە هیچ وڵاتێکی دیموکراسییدا لێخۆشبوونی تیرۆر نییە. تیرۆر ژەهرە، دژەکەشی یاسا و ئیرادەی گەلە. هەرگیز هیچ وڵاتێکی دیموکراسیی ناتوانێت ئەو عەقڵیەتە تیرۆریستییە قبوڵ بکات کە دیموکراسیی وەک قەڵغان بەکاردەهێنێت".
سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی ئەحمەد ئۆزەر و دوورخستنەوەی لە پۆستی سەرۆکی شارەوانی ئەسەنیورت ڕایگەیاند: "ناکرێت لەلایەک خۆی بە نیاز باش نیشان بدات و لەلایەکی دیکەوە بە زیکر و فیکر لەگەڵ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بێت. ئەمینداری شار ناتوانێت ببێتە لایەنگری تیرۆر. کۆماری تورکیا دەوڵەتێکی یاسایە. ئەم دەوڵەتە خاوەنێکی هەیە، ئەویش گەلە ئازیزەکەمانە".