Hamdi Çelikbaş
16 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2022
ئەنقەرە- AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو، ئەوەی ئاشکرا کرد کە دوو کەس بە گومانی ئەنجامدانی تەقینەوەکەی دیاربەکر، دەستبەسەر کراون کە لە کاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان، روویداوە.
سۆیلو، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوەی خستەڕوو کە کاتژمێر ٠٥:١٠ی بەیانی لە شاری دیاربەکر، ئۆتومبێلێکی وەستاو لە کاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسدا، تەقیوەتەوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئەوەشی خستووەتەڕوو کە پۆلیسە بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەریان بۆ کراوە، دوو کەسیش دەستبەسەر کراون کە گومان دەکرێت ئەنجامدەرانی تەقینەوەکە بن.