Aybüke İnal Kamacı
06 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا، رایگهیاند: "بڕیار دراوه به دیاریکردنی ماوەی حەوت رۆژ بۆ کەرەنتین کردنی حاڵەتە پۆزەتیڤەکان. ئەو کەسانەی کە لە رۆژی حەوتەمدا نیشانەی سووک یان ھیچ نیشانەیەکیان پێوە دیار نییە ئەوە کۆتایی بە کەرهنتینهکەیان دەھێندرێت. ئەگەر حاڵەتە پۆزەتیڤەکان لە رۆژی پێنجەمدا پشکنینیان ئەنجامدا و ئەنجامەکەی نێگەتیڤ بوو ئەوە کۆتایی بە کەرەنتین کردنیان دەھێندرێت".
فەخرەددین کۆجا دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی زانستی وڵاتهكهی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، کە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
کۆجا لە راگەیەندراوەکەیدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە سەرنجیان خستووەتە سەر ماوەی کەرەنتین کردن بۆ دۆخی ئێستا و بڕیاریان لەسەر ئەوە داوە کە رێکاری نوێ رابگەیهنن و دەڵێت:
دیاریکردنی ماوەی حەوت رۆژ بۆ کەرەنتین کردنی حاڵەتە پۆزەتیڤەکان. ئەو کەسانەی کە لە رۆژی حەوتەمدا نیشانەی سووک یان ھیچ نیشانەیەکیان پێوە دیار نییە ئەوە کۆتایی بە کەرهنتینهکەیان دەھێندرێت. ئەگەر حاڵەتە پۆزەتیڤەکان لە رۆژی پێنجەمدا پشکنینیان ئەنجامدا و ئەنجامەکەی نێگەتیڤ بوو ئەوە کۆتایی بە کەرەنتین کردنیان دەھێندرێت. ئەو کەسانەی کە بەرکەوتەیان ھەبووە و لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا دۆزی سێیەمی ڤاکسینیان لەخۆیان داوە یان تووشی ڤایرۆسەکە بوون ئەوە کەرەنتین ناکرێن".
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا، باسی لەو بڕیارانەش کردووه کە لەسەر خوێندنی رووبەڕوو دەریان کردووە و دەڵێت: "خوێندنی رووبەڕوو لە خوێندنگاکانمان بەردەوام دەبێت. تاکو سەرجەم دامەزراوەکانی وڵاتەکەمان دانەخرێت خوێندنگاکانمان داناخرێن. بە پابەندبوون بە رێنماییەکانەوە بەردەوامی بە خوێندن دەدرێت".