Sarp Özer
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2021
وان- AA
وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار به هاوهڵی سوپاسالاری وڵاتهكهی، یەشار گولەر و فەرماندەی هێزە وشكانییهكان، موسا ئاڤسەڤەر لە نزیکەوە رێوشوێنەکانی سەر سنووری ئێرانیان بەسەرکردەوە.
هەریەکە لە ئاکار، گولەر و ئاڤسەڤەر لە فڕۆکەخانەی وان لە لایەن پارێزگاری شارەکە، مەهمەت ئەمین بیلمەز و چەند بەرپرسێکی دیکەی شارەکەوە پێشوازییان لێ کرا.
ئاکار و شاندی یاوەری لە فڕۆکەخانەوە بە هێلکۆپتەر چوونە سەر هێڵی سنووری نێوان ئێران-تورکیا و لە نزیکەوە چاودێری رێوشوێنەکانی سەر سنووریان کرد و دەربارهی چالاکییەکان زانیارییان وەرگرت.
شاندەکە سەردانی بنکە سەربازییەکانی سەر سنووریشیان کرد و چاودێری و لێکۆڵینەوەکانیشیان لە رێوشوێنەکانی سەر سنوور بەردەوامە.