Hacer Öztürk
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2021
ئۆردو – AA
به‌هۆی ئه‌و بارانه به‌خوڕه‌ی شارۆچكه‌ی ئونییه سه‌ر به پارێزگای ئۆردوی له توركیا گرته‌وه، رووباری سۆغوتلو سه‌رڕێژ بوو، و ژماره‌یه‌ك ماڵ و شوێنكار ژێرئاو كه‌وتن.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئونییه، حسێن تاڤڵی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه بارانه‌كه بووه‌ته هۆی هه‌ستانی لافاو له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شارۆچكه‌كه.
حسێن تاڤڵی سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ باران بارینهكهدا، به‌ری پردی گه‌ڕه‌كی فه‌وزی چهكماك گیرا و ئه‌مه‌یش بووه هۆی ئه‌وه‌ی له چه‌ند شوێنه‌كه‌وه رووباری سۆغوتلو سه‌رڕێژ ببێت. له ئاكامدا ژماره‌یه‌ك ماڵ و شوێنكار ژێرئاو كه‌وتن.
تاڤڵی جه‌ختی له‌سه‌ر چڕكرنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیش له‌لایه‌ن تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له گیرانی رێڕه‌وی رووباره‌كه بگرن.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئونییه باسی له‌وه‌یش كرد، به‌هۆی مه‌ترسی رۆچوونی زه‌وی و دروستبوونی لافاو له‌گه‌ڵ بارانه بهخوڕهكهدا، چه‌ند رێگایه‌كیان به رووی هاتوچۆدا داخستووه.