Faruk Hanedar
15 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2024
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن کۆبووەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە: "وەزیری دەرەوەمان فیدان، لە ئەنقەرە لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن کۆبووەوە".
سەرچاوە دیپلۆماسییەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە ئەمڕۆ لە ئەنقەرە چوارهەمین کۆبوونەوەی باڵای میکانیزمی ئاسایشی تورکیا-عێراق ئەنجام دەدرێت.
هەروەها باس لەوە کرابوو کە بەبۆنەی سەردانی شاندی عێراقی بۆ تورکیا یەکەم کۆبوونەوەی گرووپی پلاندانانی هاوبەش بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە ئەنقەرە ساز دەکرێت.