وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "پێنج تیرۆریستی دیکەی پەکەکە خۆیان ڕادەست کرد"
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوی کردەوە، پێنج تیرۆریستی دیکەی پەکەکە خۆیان ڕادەست کردووە.
ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا و گوتەبێژی وەزارەتەکە، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی وەزارەتەکەدا، بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.
ئاکتورک باسی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد و، ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکان و هەڵمەتەکانی گەڕان و پشکنیندا، لە ماوەی هەفتەیەکدا پێنج تیرۆریستی دیکەی پەکەکە خۆیان ڕادەست کردووە. کارەکانی دۆزینەوە و لەناوبردنی مین و تەقەمەنی، هەروەها ئەشکەوت، حەشارگە و پەناگەکانی تیرۆریستان لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆن بەردەوامە. تێکڕای درێژیی ئەو تونێلانەی لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆن لە سووریا لەناوبراون، گەیشتە ٧٥٧ کیلۆمەتر".
هەروەها ئاکتورک ئاماژەی بەوە کرد کە بە سیستمی ئەمنی پلەبەندی و ڕێوشوێنی پاڵپشتیکراو بە تەکنەلۆجیا، بێوچان بەرەنگاربوونەوەی تێپەڕبوونی نایاسایی و قاچاخچێتی بەردەوامە.
گوتیشی: "لەسەر سنوورەکانمان ١٤٦ کەس دەستگیرکراون کە حەوت کەسیان ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستین و هەوڵیان دەدا بە نایاسایی بە سنوورەکانماندا بپەڕنەوە. ڕێگرییش لە دوو هەزار و ٨٩ کەس گیراوە سنوور ببەزێنن. کۆی ئەو کەسانەی ئەمساڵ ڕێگرییان لێکراوە گەیشتە حەوت هەزار و ٩٧٩ کەس. لە ئەنجامی هەڵمەتەکانی گەڕان و پشکنیندا تێکڕا ١٥٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
