Ayşe Yıldız
04 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2021
ئانتالیا – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ره دره‌نگ له ماوه‌ی ساڵێكدا خانووه‌كان بنیات ده‌نێنه‌وه و راده‌ستی هاووڵاتییانیان ده‌كه‌نه‌وه، رایگه‌یاند: "توانیومانە ١٠ هەزار لیرە لە کۆی ٥٠ هەزار لیرە ببەخشینە ئەو هاووڵاتیانەی کە زیانیان بەرکەوتووە".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری كۆماری قوبرسی توركی باكوور، ئه‌رسین تاتار ئه‌و ناوچه‌یه‌ی شارۆچكه‌ی ماناڤگات له پارێزگای ئانتاڵیا به‌سه‌ر كرده‌وه، له گه‌ڕه‌كی كهلهملهر بۆ میدیاكاران دوا.
چاوش‌ئۆغڵو به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دیسانه‌وه بایه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌هێزه و گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگی به‌رده‌م كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه بایه، گوتی: "هەرچەندە ئاگرەکەى ناوەندی گوندۆغموش كۆنترۆڵكراوە، هەوڵەكانى كوژاندنەوەى ئەو ئاگرەى كە لە ئاڵانيا و ماناڤگات-ەوە بۆ كەناراوەكان شۆڕدەبێتەوە، بەردەوامە".
هه‌روه‌ها به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ره دره‌نگ له ماوه‌ی ساڵێكدا خانووه‌كان بنیات ده‌نێنه‌وه و راده‌ستی هاووڵاتییانیان ده‌كه‌نه‌وه، رایگه‌یاند: "له ماوه‌ی مانگێكدا بۆ نموونه (ماناڤگات) ئاوه‌دان ده‌كه‌ینه‌وه. توانیومانە ١٠ هەزار لیرە لە کۆی ٥٠ هەزار لیرە ببەخشینە ئەو هاووڵاتیانەی کە زیانیان بەرکەوتووە. كارەكانى دەستنيشانكردنى زيانەكان بەردەوامە. هەوڵ دەدەين داواكارييەكانى هاووڵاتيیانمان بەجێ بگه‌یه‌نین".