Tuğçenur Yılmaz,Hemın Othman Mohammed
13 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سبه‌ی له به‌رنامه‌ی مێزی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو كه كاتژمێر 11:00 ده‌ستپێده‌كات وه‌ڵامی پرسیاره‌كان له‌باره‌ی رۆژه‌ڤ ده‌داته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كات.
وەڵام و لێدوانەكانی چاوش‌ئۆغڵو له ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتی ئاژانسی ئانادۆڵو "www.aa.com.tr" بڵاوده‌كرێته‌وه و ده‌توانرێت له هه‌ژماری تویته‌ری "@anadoluajansi"دا ئاگاداری سات به ساتی بن.