Muhammed Boztepe
03 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند له ئاكامی تۆپبارانی سه‌ختی هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له ئیدلب چوار سه‌رباز شه‌هید بوون و نۆ سه‌ربازی دیكه‌یش بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له پێكدادانه‌كانی ئیدلب ئه‌و سه‌ربازانه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون و وێڕای هه‌بوونی هه‌ماهه‌نگیش له‌و ناوچانه، كه‌چی كراونه‌ته ئامانجی تۆپبارانه‌كانی رژێم.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "له ئاكامی تۆپبارانی سه‌ختی هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له ئیدلب چوار سه‌ربازی قاره‌مانمان شه‌هید بوون و نۆ سه‌ربازی دیكه‌یش بریندار بوون كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته. دوای ده‌ستنیشانكردنی ئامانجه‌كان یه‌كسه‌ر به چڕی وه‌ڵامی پێویست دراوه‌ته‌وه و ئامانجه‌كان خاپوور كران. چاودێری پێشهاته‌كان ده‌كرێت و رێوشوێنی پێویست ده‌گیرێته به‌ر".
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا نیگه‌رانی قووڵی خۆی له شه‌هیدبوونی چوار سه‌ربازه‌كه ده‌ربڕیووه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاریان، سوپای توركیا و گه‌لی توركیا كردووه و داوای له خوا كردووه لێیان خۆش بێت، هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌یشی بۆ برینداران خواستووه.