Cemal Aşan
16 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2018
وان - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له شارۆچكه‌ی گورپنار سه‌ربه پارێزگای وان تیرۆریستێکی په‌كه‌كه ده‌ستگیركرا و ده‌ست به‌سه‌ر دوو پارچە چەک لە جۆری RPG7 و پێنج پارچە چه‌كی دیکە، 27 بۆمبی ده‌ستی، ژماره‌یه‌كی زۆر ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی ژیاندا گیرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی پارێزگای وان، تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه له گوندەوارەکانی ناوچه‌ی ئوچدۆغان ئۆپه‌راسیۆنی "شه‌هید عه‌ریفی جه‌ندرمه، مسته‌فا یڵدز"یان بۆ سه‌ر په‌كه‌كه ئه‌نجامداوه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا تیرۆریستێکی په‌كه‌كه ده‌ستگیركراوه.