Abdullah Shukur
15 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2018
هاتای - AA
ژماره‌یه‌ك تانك، تۆپهاوێژ و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی و یەکەی کۆماندۆ وه‌ك هێزی پشتیوانی بۆ هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌سه‌ر سنوور لەگەڵ سووریا، گه‌یشتنه شاری هاتای.
كاروانێك بارهه‌ڵگر كه تانك و زرێپۆش، ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و پێداویستیی لۆجستییان هه‌ڵگرتووه و له یه‌كه جیاجیاكانی توركیاوه نێردراون، به شارۆچكه‌ی هاسسادا تێپه‌ڕی و له‌ژێر چاودێریی ئه‌منییدا گه‌یشته شارۆچكه‌ی کرکخان.
كاروانه‌كه له‌ژێر رێوشوێنی ئه‌منیی توند دا به‌ڕێكران و، وه‌ك پشتیوانی بۆ هێزه‌كانی سه‌ر سنوور لەگەڵ سووریا رەوانەکراون.