Bekir Ömer Fansa
12 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2020
ئادانا - AA
لە کاتەکانی بەیانی زووەوە لە رێگەی ئاسمانییەوە دەستکراوەتەوە بە کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی لە دارستانەکانی شارۆچکەی پۆزانتی ئادانا درێژەی هەیە.
هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە بەردەوامە کە لە نۆی ئەیلوولدا لە ناوچەی ئەگریبۆیون لە ناوچەی ئێسکیکۆناجکی سەربە شارۆچکەی پۆزانتی کەوتووەتەوە.
هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە لە رێگەی ئاسمانەوە کە دوێنێ راگیرا، ئەمڕۆ لەگەڵ یەکەم زنگی بەیانیدا دەستیپێکردووە.
لەو هەڵمەتەدا چوار هێلیکۆپتەر، ٥٣ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، ١٨ تانکەری ئاو، ئامێری کار و ٤٠٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە بەشدارن.