Sertaç Bulur
10 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
لە یەکەم ئۆپەراسیۆنی مێژووی کۆماری تورکیادا سەبارەت قاچاغچێتیکردن بە پارچە شوێنەواری مێژوویی لە کۆی ٩٢ گومانلێکراو کە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە، ٧٦ کەسیان دەستگیرکران.
بەپێی ئەو زانیارییەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، بە هەماهەنگیی سەرۆکایەتی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان و قاچاخچێتی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش و سەرۆکایەتی داواکاریی گشتیی کۆماریی ئادانا، ئۆپەراسیۆنی ''ئانادۆڵو'' بۆسەر تۆڕێک دەستی پێ کرد کە دەرکەوتووە کاری قاچاخچێتیان بە پارچە شوێنەواری مێژوویی نێودەوڵەتییەوە کردووە.
یەکەکانی جەندرمە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتی و تاوانە رێکخراوەکان کە دوو ساڵ بەرلە ئێستا دەستیان بە هەڵمەت کرد لە رێگەی سەردەستەی تۆڕەکەوە ئەندامانی رێکخراوەکە، باڵەکانیان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ئاشکرا کرد.
دوای ئەوەی ئاشکرا بوو کە رێکخراوەکە لە رێگەی گەیەنەرانییەوە پارچە شوێنەوارە مێژووییەکانی گواستووەتەوە بۆ ئەمریکا و ئەورووپا، بەدواداچوون کرا بۆ کەتەلۆگی هۆڵەکانی زیادکردنی ئاشکرا لەو وڵاتانەدا.
هەروەها دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی پسپۆڕانی وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزار، دەرکەوت کە ٥٢ پارچە شوێنەواری مێژوویی لە نۆ هۆڵی زیادکردنی ئاشکرا لە ئەمریکا و ئەورووپا خراونەتە ناو کەتەلۆگەکانەوە بەمەبەستی فرۆشتن.
دوای تەواوبوونی کارەکان و دۆزینەوەی ناسنامەی گومانلێکراوان و بەبەڵگەکردنی تاوانەکان، بە فەرمانی سەرۆکایەتی داواکاریی گشتیی کۆماریی ئادانا، تیمەکان بە هەماهەنگیی لەگەڵ یەکەکانی جەندرمە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتی و تاوانە رێکخراوەکان دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد و لە ٣٠ پارێزگادا، ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان ئەنجامدا کە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە ئادانا بوو.
تیمەکان لە کاتەکانی بەیانی زووەوە، ئۆپەراسیۆنیان کردە سەر ١٠٨ ناونیشان کە ٩١یان شوێنی نیشتەجێبوون و ١٧یان شوێنکار بوون و لە کۆی ٩٢ گومانلێکراو کە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرابوو ٧٦ کەسیان دەستگیر کرد.
لەلایەکی دیکەوە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە چوار هەڵمەتی جیادا، تا ئێستا لە تورکیا، بولگاریا، کرواتیا و سربیا چوار هەزار و ١٢٢ پارچە شوێنەواری مێژوویی دەستی بەسەردا گیراوە.