Ramal Mahmood
09 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2016
هەکاری - AA
لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی دەستی لەناو سەنگەرێکدا لەقەزای چوکورجای سەربە پارێزگای هەکاری، سەربازێک گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیاری سەرچاوە سەربازییەکان، سەربازی پیادەی بەگرێبەست دامەزراو، فورقان حەمامجی لەئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی دەستی لەسەنگەرێکدا لە ناوچەی سەربازی هانتەپە گیانی لەدەستدا.
دوای ئەوەی رێورەسمی سەربازی بۆ ناوبراو دوور لە چاوی کامێراکان لە فەرماندەیی هەلیکۆپتەری فیلۆ لە فەرماندەیی جەندرمەی ئاسایشی وان رێکخرا، بە فڕۆکەی سەربازی تەرمەکەی بەرەو زێدی خۆی لە شاری قەیسەری بەڕێکرا.
تاکو ئێستا هیچ راگەیەنراوێک لەبارەی چۆنێتی تەقینەوەی بۆمبەکەوە بڵاونەکراوەتەوە.