Yılmaz Kazandıoğlu
16 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2018
هەکاری- AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر تیرۆریستانی پەکەکە لە هەکاری، دوو تیرۆریست لە چالاکی خران کە یەکێکیان ژنە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن پارێزگای هەکاری-یەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، لە درێژەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە رۆژی ١٤ی ئەیلوول بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانیی لە ناوچەی چۆبانداغ سەربە گوندی کاڤاکڵی، دەستیپێکردووە و سێ تیرۆریستی پەکەکە لە چالاکی خرابوون، پێگەی دوو تیرۆریستی دیکە دەستنیشانکرا و دوای ئەوەی بانگەوازی ئەوەیان ئاراستەکرا خۆیان بەدەستەوە بدەن و بە گوێی هێزە ئەمنییەکانیان نەکرد لە چالاکی خران. بەو شێوەیەش لە میانی سێ رۆژی رابردوودا، پێنج تیرۆریستی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز لە چالاکی خراون.