Sangar Hamad Azeez
02 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2016
هەکاری
گەشتەکانی ئاسمانی فڕۆکەخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی لە شارۆچکەی یوکسەکۆڤای سەر بە پارێزگای هەکاری، دوای ئەوەی بەهۆی رووداوە تیرۆریستییەکان لەناوچەکە داخرابوو، جارێکی دیکە بەرووی گەشتیارانەوە کرایەوە.
ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پێناو پاراستنی گیان و ماڵ و حاڵی هاووڵاتییان کە سەرەتای مانگی ئاداری رابردوو دەستی پێکرد، درێژەی هەیە.
لەم چوارچێوەشدا کار و چالاکییەکان بەردەوامن بۆ ساڕێژکردنی زامی ئەو هاووڵاتییانەی کە بەهۆی رووداوەکانەوە دوچاری زەرەر و زیانێکی زۆر بوونەتەوە.
فڕۆکەخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە شارۆچکەی یوکسەکۆڤا، دوای ٧٣ رۆژ لە کردنەوەی لەلایەن سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو، بەهۆی رووداوی تیرۆریستییەوە بەناچاری داخرا.
خۆشبەختانە دوای هێوربوونەوەی بارودۆخەکە دوای ١١ مانگ لە ئێستادا جارێکی دیکە بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە.
کارمەندانی فڕۆکەخانەکە، بەهۆی ئەوەی کە ماوەیەکی درێژ بوو لە کارەکانیان دورکەوتبوونەوە، وەک دەربڕینی خۆشییەک، وێنەیان لەگەڵ فڕۆکەکان دەگرت و بۆ خێزانەکانیان دەناردەوە.
لە روونکردنەوەیەکدا بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی گوتی: "لەگەڵ کردنەوەی فڕۆکەخانەکە جارێکی دیکە گەشتەکانی نێوان هەکاری ئەنقەرە، هەکاری ئیستانبوڵ و بە پێچەوانەوە دەست پێدەکاتەوە.