Sibel Kurtoğlu,Mohammed Baqi Hussein
16 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2017
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "په‌یوه‌ندیی موسڵمانان به سوننه‌ته‌وه چه‌نده به‌هێز و پته‌وبێت، په‌یوه‌ندییان به ئاینهكهشیانهوه هێنده به‌هێز ده‌بێت. هه‌ركه‌سێك به‌هه‌ر ناوێك نكۆڵی له‌م پهیویهندییه بكات یان هه‌وڵی له‌ناوبردنی بدات، به‌لای ئێمه‌وه كارێكی نائیسلامیه. به‌كردنه ئامانجی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر، راسته‌وخۆ قورئانی پیرۆزیش كراوه‌ته ئامانج و هیچ جیاوازییه‌كی نییه. باسكردنی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر به‌جۆرێك كه له سه‌رده‌مێكدا قهتیسبكرێت، هه‌وڵێكی چه‌په‌ڵه كه ئامانجی ده‌رهێنانی پێغه‌مبه‌ره له ژیانی موسڵماناندا".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "لە کاتێکدا موسڵمانان لەنێوخۆیان بە کێشەی بەخۆیانەوە سەرقاڵن لە دوای ئەوە، ئەوەی دەرباز دەبن رێکخراوە تیرۆریستییەکان و دەوڵەتانی وەک ئیسرائیلن کە تیرۆر جێبەجێ دەکەن".
سەرکۆمار ئەردۆغان: "تاکو ئایینی ئیسلام ببێتە هیوا و ببێتە دەرمانی هەموو کێشەکانی مرۆڤ بەو پەیامەی چاخەکان دەبڕێت، لەلایەن دەوروبەری دیارکراوەوە بەردەوام دەبێت لە کرانە ئامانج. ئەرکی هاوبەشی هەموومان ئەوەیە وریا بین و لە ئامادەکاری پێویست دابین بەرامبەر هەر هێرشێک کە دەیەوێ ورەی موسڵمانان بڕوخێنێت".