توركيا

هەدەپە: "ئامادەکاریمان بۆ هەڵبژاردنی ئیستانبوڵ راگەیاند"

- هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، پەروین بوڵدان (سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانی گەورەشاری ئیستانبوڵ لە ٢٣ی حوزەیران): "ئێمە ئامادەکاریمان بۆ ئەمە راگەیاندووە. تا ٢٣ی حوزەیران هەموومان لێرەین. پەرلەمانتارەکانمان، ئەندامانی سەرکردایەتی، هەموومان.

Orhan Onur Gemici, Rewa Mahmood Hasan  | 13.06.2019 - نوێکردنەوە : 14.06.2019
هەدەپە: "ئامادەکاریمان بۆ هەڵبژاردنی ئیستانبوڵ راگەیاند"

Ankara

ئەنقەرە - AA

هاوسەرۆکی گشتییهەدەپە، پەروین بوڵدان سەبارەت بەهەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانی گەورەشاری ئیستانبوڵ لە ٢٣ی حوزەیران رایگەیاند "ئێمە ئامادەکاریمان بۆ ئەمە راگەیاندووە. تا ٢٣ی حوزەیران هەموومان لێرەین. پەرلەمانتارەکانمان، ئەندامانی سەرکردایەتی، هەموومان. لە ئیستانبوڵ کاردەکەین، تەنها بۆئەوەی ئاکەپە لە ئیستانبوڵ بیدۆڕێنێت و هێزە دیموکراسییەکان بیبەنەوە".

بەپێی راگەیەندراوەکەی هەدەپە، پەروین بوڵدان لەگەڵ ئەندامانی پلاتفۆرمی رێکخراوەکانی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵات کۆبوویەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هاوسەرۆکی هەدەپە گووتەیەکی پێشکەشکردووە و باسی لە هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانی گەورەشاری ئیستانبوڵ کردووە کە لە ٢٣ی حوزەیراندا بەڕێوەدەچێت.

پەروین بوڵدان گوتی: "ئێمە ئامادەکاریمان بۆ ئەمە راگەیاندووە. تا ٢٣ی حوزەیران هەموومان لێرەین. پەرلەمانتارەکانمان، ئەندامانی سەرکردایەتی، هەموومان. لە ئیستانبوڵ کاردەکەین، تەنها بۆئەوەی ئاکەپە لە ئیستانبوڵ بیدۆڕێنێت و هێزە دیموکراسییەکان بیبەنەوە".

هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە ئاماژەی بەوەدا کە پرسەکە لە رکابەرێتی نێوان کاندیدی ئاک پارتی، بینالی یڵدرم و کاندیدی جەهەپە، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو تێپەری کردووە.

پەروین بوڵدان راشیگەیاند، ئەوان زۆر بەپەڕۆشن بۆ هاتنی ٢٣ی حوزەیران و گوتی:

"پاراستنی سندوقەکان، مانەوە لەسەر سندوقەکان، ئاگاداربوون لە دەنگەکانمان و دەنگدانیش گرنگە. لێرەوە تکا دەکەم لە هەموو هاوشارییەکان و هاوڕێیانمان با کەس نەچێتە پشوو. ئەوانەی کە چوونەتە ئیدر، مووش، وان، قەرس، هەکاری، باتمان، ماردین و دیاربەکر تکایە بگەڕێنەوە. رۆژ رۆژی بردنەوە و سەرکەوتنە. هەموومان واژوو لەسەر ئەم سەرکەوتنە دەکەین و خۆشەویستمان سەڵاحەددین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ لە بەندینخانە دەهێنینە دەرەوە. هەڵبژاردنی ٢٣ی حوزەیران هۆکارە بۆ دەرکردنی هاوڕێیانمان لە بەندینخانە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın