Volkan Kaşik,Mohammed Baqi Hussein
09 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2017
مالاتیا - AA
له ناوچه‌كانی مالاتیا، ئه‌لعەزیز، بینگۆل و ئادیامان له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌کانی گه‌رماوه هۆشداری درایه هاووڵاتییان.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی كه‌شناسیی ناوچه‌كه، به‌گشتی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه نیمچه هه‌وراوی ده‌بێت.
پله‌كانی گه‌رما لە ناوچه‌كه‌دا، 4 بۆ 6 پله‌ی سەدی له سه‌رووی پله‌كانی وه‌رزییه‌وه ده‌بێت و پێشبینی ده‌كرێت توندەبا به خێراییه‌كی مامناوه‌ند له باكووری رۆژئاواوه هه‌ڵبكات.
به پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسیی ناوچه‌كه، پله‌كانی گه‌رما له ئادیامان 44 و له ئه‌لعەزیز، مالاتیا، دێرسم و بینگۆل 41 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
به هۆی به‌رزیی پله‌كانی گه‌رماوه، پێویسته به ته‌مه‌ن و منداڵان و ئه‌و كه‌سانه‌ی کە نه‌خۆشیی درێژخایه‌نیان هه‌یه له كاتژمێر 10ی پێشنیوه‌ڕۆ تا 4ی سه‌رله ئێواره له‌ماڵ نه‌چنه‌ده‌ره‌وه.