Rewa Mahmut Hasan
13 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2017
بەدلیس - AA
سەرۆکی گشتی هودا پار (پارتی داوای ئازاد)، زەکەریا یاپجیئۆغڵو رایگەیاند کە ئەوان پێشتریش هەڵوێستیان لەسەر ریفراندۆم روون و ئاشکرابووە و لەپشت ئەو بڕیارەیانەوەن و ئاواتەخوازیشن ئەنجامی ریفراندۆمەکە بە بەڵێ بێت.
زەکەریا یاپجیئۆغڵو لە سەردانێکیدا بۆ چەند ناوچەیەکی بەدلیس، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و ئاماژەی بەوەدا کە لەو باوەڕەدان ئەنجامی ریفراندۆمەکە لەسەدا ٥٥ی بۆ دەنگی بەڵێ بێت.
سەرۆکی گشتی هودا پار، زەکەریا یاپجیئۆغڵو گوتیشی: "بەردەوام لە مەیدانەکانداین، پێشتر هەڵوێستی خۆمان ئاشکرا کردووە و گوتمانە دەنگمان "بەڵێ" دەبێت بۆ ریفراندۆم، خوازیارین دەنگی "بەڵێ" سەرکەوتن بەدەست بهێنێت. هەر بۆیە ئەوانەی گوێمان لێ دەگرن یان ئەوانەی چاوەڕێی ئێمە دەکەن، پێیان دەڵێین بڕۆن دەنگتان بەڵێ بێت لەسەر سندوقەکان".