Muhammet Ali Kemal
13 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2017
ئەنقەرە - AA
وهزارهتی دهرهوهی توركیا، دوو هۆشداریینامهی ئاراستهی هۆڵهندا كرد بههۆی رێگرییهكانی له وهزیره توركهكان و مامهڵهی خراپ بهرامبهر هاووڵاتییه توركهكانی نیشتهجێی ئهو وڵاته كه مافی كۆبوونهوهی جهماوهریی ئاشتیخوازانهیان بهكارهێناوه.
سەرچاوە دیپلۆماسییەکان، باسیان لەوەکرد لەبەرامبەر رووداوەکانی سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە هۆڵەندا، کاتژمێر 15:30 رۆژی 11ی ئادار، جێبەجێکاری کارەکانی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە ئەنقەرە، دان فێدۆ هویسینگا بۆ وەزارەتی دەرەوە بانگ کراوە و، وێرای ئیدانەکردنی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی نیشتنەوەی فڕۆکەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و رێگرییکردنی حکوومەتی هۆڵەندا لە کۆبوونەوەی ناوبراو لەگەڵ رەوەندی تورکی و سەرکونسوڵگەرەکانی تورکیا، ئەوەشی پێڕاگەیەنراوە کە با باڵیۆزی ئێستای هۆڵەندا لە ئەنقەرە بۆ ماوەیەک نەگەڕێتەوە سەرکارەکەی.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکرد، لەلایەکی دیکەوە بەمەبەستی ئیدانەکردنی ئەو رێکارانەی کە لەبەرامبەر وەزیری خێزان و سیاسەتی کۆمەڵاتی تورکیا، فاتمە بەتول سایان کایادا گیرایە بەر کە لەگەڵ مامەڵەی دیپلۆماسییدا یەکی نەدەگرتەوە و ئەو هەڵوێستانەی بەرامبەر بەهەریەک لە جێبەجێکاری کارەکانی کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هۆڵەندا و سەرکونسوڵگەری تورکیا لە هەریەک لە شارەکانی دێڤێنتر و رۆتردام، لەسەر فەرمانی مەولود چاوشئۆغڵو، کاتژمێر 05:00ی رۆژی 12ی ئادار، جێبەجێکاری کارەکانی باڵیۆزخانەی هۆڵەندا لە ئەنقەرە، دان فێدۆ هویسینگا دووبارە بۆ وەزارەتی دەرەوە بانگ کراوەتەوە. بۆ دوایین جاریش ئەمرۆ جارێکی دیکە هویسینگا بۆ وەزارەتی دەرەوە بانگ کراوە و لەلایەن جێگری راوێژکاری وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆز، مەهمەت کەمال بۆزایەوە دوو هۆشداریینامەی رادەستکراوە.
لە هۆشداریینامەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە "ئەو مامەڵەیەی لەگەڵ وەزیرە تورکەکاندا کراوە و لەگەڵ هەڵسوکەوتی نێودەوڵەتی و پرەنسیپەکانی دیپلۆماتیدا ناگونجێت، بەتوندی ئیدانە دەکەین و چاوەرێ دەکەین بەشێوەیەکی نووسراو و فەرمی لە بەرپرسانی باڵای هۆڵەنداوە داوای لێبوردن بکرێت لەو بارەیەوە".
سەرچاوە دیپلۆماسییەکان باس لەوەش دەکەن لەو هۆشداریینامەیەدا، وێڕای داواکردنی بەنهێنی پاراستنی مافی قەرەبووکردنەوە، داوا دەکرێت لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکاریانە بکرێت کە بەرامبەر هاووڵاتییان و وەزیرە تورکەکان ئەنجام دراوە، هاوکات سزای یاسایی و ئیداری پێشێلکاران بدرێت و وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش لە ئەنجامەکەی ئاگادار بکرێتەوە".