Yalçın Taşlıalan
15 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2021
مێرسین – AA
هه‌وڵه‌كان له ئاسمان و زه‌مینه‌وه به‌رده‌وامن بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ئاگره‌ی له دارستانێکی قه‌زای ئایدنجك سەربە پارێزگای مێرسین كه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌هۆكارێكی نه‌زاندراو ئاگر له دارستانی كزڵچام له ناوچه‌ی په‌مبه‌جیك كه‌وتووه‌ته‌وه.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی سه‌ربه گه‌وره شاره‌وانیی مێرسین گه‌یشتنه ناوچه‌كه و به به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه و هه‌لیكۆپته‌ر هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ده‌ده‌ن.