Sayim Harmancı,Ramal Abdullah Mahmood
27 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2019
هه‌كاری – AA
به هۆی ئه‌و سه‌رماوسۆڵه‌یه‌ی رووی له ناوچه‌كه كردووه به‌شێك له تاڤگه‌ی ئاڤا ئۆرێ له پارێزگای هه‌كاری به‌ستی.
پله‌كانی گه‌رما له شاری هه‌كاری بۆ خوار ١٧ پله‌ی ژێر سفری سه‌دی دابه‌زین و به هۆی ئه‌و سهرماوسۆڵهیشهوه به‌شێك له تاڤگه‌ی ئاڤا ئۆرێ به‌ستی كه ده‌كه‌وێته گوندی ئاغاچدیڤی سه‌ربه شاری هه‌كاری و له تاقگهكهدا چلوره‌ی ٧-٨ مه‌تری دروست بوون.
گرووپێك له سروشتدۆستان و ئاره‌زوومه‌ندانی وێنه‌گرتن دوای یه‌ك كاتژمێر له رۆیشتنی سه‌خت به پێ كه جێ جێ به‌فر یه‌ك مه‌تر و نیو كه‌ڵه‌كه ببوو توانیان بگه‌نه تاڤگه‌كه.
فۆتۆگرافه‌ر موراد ئادیامان كه هاوكات چاوساغی بۆ سروشتدۆستانیش ده‌كرد به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت سروشتی جوانی ناوچه‌كه به فۆتۆگرافه‌رانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی توركیا بناسێنێت و گوتی: "هاتووین بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نه ناوازه‌كانی ئێره ببینین و له رێگای چاوی كامێراكه‌مه‌وه بۆ خه‌ڵكی بگوازمه‌وه. سه‌ختی زۆرمان دی تا گه‌یشتنه ئێرە، به‌ڵام شایانی بوو. به باشی ده‌زانم هه‌موو سروشتدۆستان و ئاره‌زوومه‌ندانی وێنه‌گری رووبكه‌نه ئێره".