مانیسا
بەبۆنەی ھاتنی جەژنی قوربان سەرۆکی شارەوانیی فەتیحیە ، لەشوێن و ناوچە جیاجیاکانی سنوورەکەیان، بە زمانی کوردی لەگەڵ زمانی تورکی لافیتەی پیرۆزبایی ھەڵواسیوەو تێیدا پیرۆزبایی لەخەڵکی ناوچەکە کردووە، ئەوەیش بووەتە ھۆی توڕە بوونی سەرۆکی پارتی مەھەپە.
لەکۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ بەپرس و ئەندامانی پارتەکەی لەشاری فەتحیە، دەوڵەت باخچەلی ناڕەزایی توندی دەربڕیوەو گوتوویەتی: "ھەڵواسینی تابلۆ بەزمانی کوردی زۆر ھەڵەیەو پێچەوانەی سیستمی ئێمەیە، ئەوەی پێویست بێ بۆ زوو چاککردنەوەی ئەو ھەڵەیە دەبێ ئەنجام بدرێ."