ئه‌نقه‌ره
ناو نووسین بۆ به‌شداریكردن له پێشبڕكێی فۆتۆگرافی به‌ناوی (ئیستەنبوڵ فۆتۆ ئه‌واردس) كه یه‌كه‌مجاره له‌لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵو سازده‌كرێت ده‌ستیپێكر كه هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌و پێشبركێیه ببێته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پێشبڕكێی فۆتۆگرافی نێوده‌وڵه‌تی.
له پێشبڕكێكه‌دا 58 هه‌زار دۆلار وه‌ك خه‌ڵات بۆ 4 كۆمه‌ڵه و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی تایبه‌ت بۆ دادوه‌رێك له ده‌سته‌ی دادوه‌رانی پێشبڕكێكه ته‌رخانكراوه.
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو بۆئه‌وه‌ی له 100 ته‌مه‌نی كاركردنیدا ببێته یه‌كێك له پینج ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و زانیاری كاریگه‌ری جیهان، یه‌كه‌مجار ئانادۆڵو كارێكی ناوازه ئه‌نجام ده‌دات و پیشبركێیهكی نێوده‌وڵه‌تی فۆتۆگرافی ڕێكده‌خات.
ناو نووسین بۆ به‌شداریكردن له پێشبڕكێی فۆتۆگرافی (ئیستەنبوڵ فۆتۆ ئهوادرش)دا له 1ی تشرینی دووه‌مه‌وه ده‌ستی پیكردووه، ناو نوسین له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ری http://istanbulphotoawards.com ده‌بێت و تا 31ی كانوونی دووه‌می 2015 به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشبڕكێكه كراوه‌یه له‌به‌رده‌م ئه‌و فۆتۆگرافه‌رانه‌ی وێنه ههواڵییهكانیان بوونه‌ته رۆژه‌ڤی جیهانی، هه‌روه‌ها براوه‌ی پیشبركێكهش له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دادوه‌رانی پێشبركێكهوه دیاری ده‌كرێن.
مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵات له مانگی نیسانی 2015 له شاری ئیستەنبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه تیایدا بڕی 58 هه‌زار دۆلار وه‌ك خه‌ڵات بۆ 4 كۆمه‌ڵه و دادوه‌رێك ته‌رخانكراوه به‌شێوه‌یه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به‌بڕی 8 هه‌زار، دووه‌م 3 هه‌زار، سێهه‌میش به هه‌زار و 500 دۆلار خه‌ڵات ده‌كرێن.
كه‌سایه‌تیه دیار و كاریگه‌ره‌كانی جیهانیش ده‌بنه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دادوه‌ری پێبڕكێكه و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا له رۆژنامه‌ی تایمه‌وه ئالیس گابرینهر، له ستێرنهوه هارڵد مێنك، له گێتی ئیمه‌یجه‌وه جۆرج دێكیرله، له ئه‌ی ئیف پیه‌وه میشێل سكۆتۆ، په‌یامنێری فۆتۆگرافی و خاوه‌نی خه‌ڵاتی ۆرڵ پرێس گویلاوم ئئێرباوت و یوری كۆزیرێڤ، په‌یامنێری جه‌نگ پاتریك جاوڤێل، خاوه‌نی خه‌ڵاتی پۆلیتزێر لیو هێونگ شینگ، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌وڵی بینراوی ئاژانسی ئانادۆڵو ئه‌حمه‌د سێل له نێو ده‌سته‌ی دادوهرداندا ده‌بن.
له فێستیڤاڵی هه‌واڵی فۆتۆگرافی (ڤیسا پاۆور ئیمه‌یچ پێرپیگنهن) كه له رۆژانی 1 تا 7ی ئه‌یلول له فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌چوو، پێشبڕكیی (ئیستەنبوڵ فۆتۆ ئه‌واردس) به فۆتۆگرافه‌رانی جیهانی ناسێنرا.
ده‌توانن له ڕیگه‌ی ماڵپه‌ره‌كانی istanbulphotoawards.com و anadoluimages.com كه تایه‌به‌ت كراوه به‌م پیشبڕكییه، زانیاری و ورده‌كاری سه‌باره‌ت به پیشبڕكێكه وه‌ربگرن.