Burcu Çalık Göçümlü
24 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
- وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا ڕایگەیاند: "ناسنامەی ئەو ژنە تیرۆریستەی لە هێرشە تیرۆریستییە ناپاکەکەی سەر TUSAŞ لەچالاکی خرا دەستنیشان کرا. دەرکەوت ئەو ناپاکە مینە سەڤژین ئاڵچیچەک-ە و ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەیە. یەکلابووەتەوە هەردوو تیرۆریستەکە کە هێرشیان کردە سەر TUSAŞ ئەندامی پەکەکەن".
یەرلیکایا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بەو هێرشە تیرۆریستییە بڵاوکردەوە کە کرایە سەر کەمپی کۆمپانیای فڕۆکەوانی و و پیشەسازی بۆشایی ئاسمانیی تورکیا TUSAŞ لە قەهرەمانکازان.
یەرلیکایا ڕایگەیاند: "ناسنامەی ئەو ژنە تیرۆریستەی لە هێرشە تیرۆریستییە ناپاکەکەی سەر TUSAŞ لەچالاکی خرا دەستنیشان کرا. دەرکەوت ئەو ناپاکە مینە سەڤژین ئاڵچیچەک-ە و ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەیە. یەکلابووەتەوە هەردوو تیرۆریستەکە کە هێرشیان کردە سەر TUSAŞ ئەندامی پەکەکەن، پێداگرین لە دەرکردنی ڕێکخراوی تیرۆریستیی ناپاک لە خاکەکەمان کە یەکێتیی و یەکگرتوویی و ئارامیمان دەکاتە ئامانج. جارێکی دیکە داوای لێخۆشبوون لە خودا بۆ شەهیدەکانمان و شیفای بەپەلەش بۆ بریندارەکانمان دەخوازین".