Neriman Senanur Torun
25 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە سێ تیرۆریستیی پەکەکە کە لە حەشارگەکان لە باکووری عێراق هەڵاتوون، خۆیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی سنوور لە خابوور کردووەتەوە.
لەو بارەیەوە، وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکیدا بڵاویکردەوە: "لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە پێداگرەکانی مەهمەتچیک (سوپای تورکیا)دا سێ تیرۆریستیی پەکەکە کە لە حەشارگەکانی باکووری عێراق هەڵاتوون خۆیان ڕادەستی بنکەی پۆلیسی سنوور لە خابوور کردەوە. تاکە ڕێگای دەربازبوون بۆ تیرۆریستان ئەوەیە خۆیان ڕادەستی دادپەروەری تورکیا بکەن".