مەھمەت شیمشەک: " خێرایی وەبەرھێنانی ڕاستەوخۆی بیانی لە تورکیا لەزیادبوندایە"
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، مەھمەت شیمشەک ڕایگەیاند: "خێرایی وەبەرھێنانی ڕاستەوخۆی بیانی لەزیادبوندایە. لە١١مانگی ٢٠٢٥دا وەبەرھێنانەکان سەدا ٢٨زیادیانکردوە و گەیشتونەتە ١٢،٤ملیار دۆلار، ئەمەش زیادبوونی متمانەیە بە بەرنامەکەمان".
Ankara
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، مەھمەت شیمشەک ڕایگەیاند خێرایی وەبەرھێنانی ڕاستەوخۆی بیانی لە تورکیا لەزیادبوندایە.
مەھمەت شیمشەک لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی " NSosyal" ئاماژەی بەو ڕێککەوتننامەیە کردووە کە دوێنێ سێشەممە لە بوارەی وەبەرھێنانی وزەی خۆر بە بەھای دوو ملیار دۆلار لەنێوان تورکیا و سعوودیە واژووکراوە.
ڕاشیگەیاندووە : "خێرایی وەبەرھێنانی ڕاستەوخۆی بیانی لەزیادبوندایە. لە١١مانگی ٢٠٢٥دا وەبەرھێنانەکان سەدا ٢٨زیادیانکردوە و گەیشتونەتە ١٢،٤ملیار دۆلار، ئەمەش زیادبوونی متمانەیە بە بەرنامەکەمان".
ئاماژەی بەوەشداوە: "وەبەرھێنانی ڕاستەوخۆی بیانی بۆ پڕۆژەکانی وزەی نوێبووەوە لە تورکیا بە بەھای دوو ملیار دۆلار، دەبێتە مایەی خێراکردنی ھەنگاوانان بەرەو پڕۆژەکانی سەوزایی، بەرزکردنەوەی ئاسایشی وزە و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە ھاوردەکردنی وزە".
