Selen Temizer,Tevfik Durul,Muhammet Ali Kemal
23 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاشکرایکرد ئەگەرچی دره‌نگیش بێت، بەڵام گرنگه کە سعوودیه دانی به كوژرانی، رۆژنامەوانی سعوودیی، جەمال خاشقچیدا نا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو میوانی دێسکی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵوە و وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەست بە بابەتەکانی رۆژە دەداتەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا سعوودیە لە دۆسیەی خاشقچیدا هاریکاری پێویستی نیشانداوە یان نا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد سەرکۆماری وڵاتەکەی، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ لەوبارەیەوە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا روونکردنەوەی گرنگ دەدات.
چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند: "ئەگەرچی دره‌نگیش بێت، بەڵام گرنگه کە سعوودیه دانی به كوژرانی، جەمال خاشقچیدا نا".
تیشکی خستەسەر ئەوەش کە ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دامه‌زراوه یان دادگای نێوده‌وڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌ی خاشقچی ده‌ستپێبكه‌ن توركیا هاریكاری ده‌كات.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو هەر سەبارەت بە دۆسیەی خاشقچی رایگەیاند: "بەڵگەکانی بەردەستمان لەگەڵ هیچ وڵاتێک‌دا هاوبەشیی پێنەکردووە، بەڵام دەکرێت لەنێوان دەزگا هەواڵگرییەکاندا کۆبوونەوە هەبێت".
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆنیش، چاوش‌ئۆغڵو ئاشكرایکرد کە په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هۆی برونسۆن-ه‌وه بارگرژی تێنهكهوت، به‌ڵكو به‌هۆی پشتیوانی ئه‌مریكا بۆ یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و هه‌ڵویستی به‌رامبه‌ر فه‌تۆ گرژیی بەخۆیەوە بینی.
وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگەیاند: "داڵدەدانی رێکخراوێک کە لە تورکیا کودەتای کردووە (فەتۆ)، ناکرێت مایەی قبووڵکردن بێت. ئەوەی کە ئیتر پێویستە ئەمریکا بیکات، ئەوەیە کە هەنگاو بهاوێژێت".
هەروەها گوتیشی: "ئێف بی ئای ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كرد. تیمێكی ئێف بی ئای و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌یان كرد و ئێمه‌ش هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌مان (سەبارەت بە فەتۆ) له‌گه‌ڵدا به‌شكردن".
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختیشی لەوەکردووە کە پەکەکە/یەپەگە لەو لیژنەیەی دەستوور (کە لە سووریا دادەمەزرێت) جێگای ناکرێتەوە، رێگە بەمە نادەن
هەروەها گوتی: "رووسیا بینی کە یەپەگە رێکخراوێکی تیرۆریستییە".
سەبارەت بە دانوستانەکانی قوبرسیش رایگەیاند "ئيتر كه‌س شكستێكی دیكه قبوڵ ناكات. ئێمه ناتوانین قبوڵی بكه‌ین".