توركيا

گوتارەکەی ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان

Salih Bilici, Hemın Othman Mohammed  | 23.10.2018 - نوێکردنەوە : 23.10.2018
گوتارەکەی ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان

Arbil

ئەنقەرە - AA

گوتارەکەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا دەستیپێکرد کە تیایدا باس لە بابەتی کوژرانی جەمال خاشقچی و روونکردنەوەی گرنگ دەدات لەبارەی ئەوەی ئاک پارتی ھاوپەیمانی لەگەڵ مەھەپە ئەنجامدەدات یان نا.

سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان گوتی: "ئەو بەڵگە و زانیارییانەی کە تا ئێستا دەرکەوتوون ئەوە دەردەخەن کە جەمال خاشقچی بووەتە قوربانیی تاوانێکی وەحشییانە". 

سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "بۆچی تەلاری کۆنسوڵگەری یەکسەر نا، بەڵکو چەند رۆژێک دواتر بە رووی لێکۆڵینەوەدا کرایەوە. لە کاتێکدا کوشتن لە ئارادا بوو، بۆچی ئەو ھەموو لێدوانە لێکدژە دران. بۆچی ھێشتا تەرمی کەسێک دیار نییە کە بە فەرمی دان بە کوشتیندا نراوە. دەنگۆی ئەوە ھەیە تەرمەکەی دراوەتە تێوەگلاوێکی ناوخۆیی (تورکیا). ئەگەر وایە ئەو تێوەگلاوە ناوخۆییە کێیە".

 ئه‌ردۆغان گوتی: "به‌پێی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌وه‌ كوشتارێكی سیاسییه‌، ئه‌گه‌ر هه‌بێت پێویسته‌ هاوبه‌شانی تاوانه‌كه‌ كه‌ له‌ وڵاتانی دیكه‌ هه‌بن لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت".

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژە بەوەشیکرد: "ئەو کوشتنە لە نێو تەلاری کۆنسوڵگەری سعوودیە ئەنجام دراوە کە لەوانەیە بە خاکی سعوودیە دابندرێت، بەڵام نابێت لە بیر بکرێت ئەوێ ناو سنووری کۆماری تورکیایە".



  بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın