Mehmet Şah Yılmaz,Behlül Çetinkaya
05 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە هێرشەکانی ئەرمینیا بۆسەر مەدەنییەکانی ئازەربایجان نوێ نییە و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەرمینیا راستەوخۆ مەدەنی دەکاتە ئامانج کە ئەوەش لە بنەڕەتدا تاوانی جەنگە.
مەولود چاوشئۆغڵو دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ لە بارەگای وەزارەتی دەرەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا بۆ رۆژنامەنووسان دوا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی: "پێویستە هەمووان بەتایبەتی ناتۆ داوا لە ئەرمینیا بکەن لە خاکی ئازەربایجان بکشێتەوە".
گوتیشی: ''ئەرمینیا راستەوخۆ مەدەنی دەکاتە ئامانج کە ئەوەش لە بنەڕەتدا تاوانی جەنگە''.