Abdullah Yıldız
05 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2020
کرشەهیر - AA
لە کرشەهیر چاوەڕوانی بەرهەمێکی زۆر و ژمارەیەکی پێوانەیی گوێزی کامان دەکرێت کە دەست بە کۆکردنەوەی کراوە و بە توێکڵە تەنک و تامە خۆشەکەی بەناوبانگە.
کۆکردنەوەی بەرهەمی گوێزی کامان کە لە ناوچە گەرمەکانی کەناری بەنداوی هیرفانلی شارۆچکەکە دەستپێدەکات و لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمدا، کۆتایی پێدێت لە باخچەکانی کاپاما بەچڕی درێژەی هەیە.
بەرهەمهێنەران کە لە ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٨دا، بەهۆی سەرمابردەوە لە مانگەکانی بەهارەوە بەرهەمەکانیان زیانی بەرکەوت، لەدوای ساڵی رابردووەوە ئەمساڵیش چاوەڕوانی بەرهەمێکی پڕ بەرەکەتی لێ دەکرێت.
گوێزی کامان کە ناوبانگێکی باشی هەیە، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ ژمارەی پێوانەیی تۆماربکات.
سەرۆکی یەکێتیی بەرهەمهێنەرانی گوێزی کامان، ئاریف گۆچمەن لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە ئەمساڵ گوێزی کامان بەرزترین ژمارەی پێوانەیی ٤-٥ ساڵی رابردوو تۆمار دەکات.
ئاریف گۆچمەن باسی لەوە کرد کە ئەمساڵ کامان-١ وەک گوێزی خۆماڵی و چەتنر وەک گوێزی بیانی بەرهەمیان باشترە و گوتی: ''لە کامان نزیکەی ٣٥ هەزار هێکتار باخچەی گوێز هەیە. نزیکەی ٤٠ هەزاریش لە باخچە بچووکەکاندا درەختی گوێز هەیە. کۆکردنەوەی بەرهەمەکە تا ١٥ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت. بەرهەمی گوێز ئەمساڵ باشە. رێژەکەی بە تەواوی نازانرێت، بەڵام بە بەراورد بە پار ساڵ سەدا ٥٠ زیاترە. چاوەڕوانین نزیکەی سێ هەزار تۆن ببێت''.
هەروەها ئوموت چامساریلیئۆغڵو کە ئەویش بەرهەمهێنەری گوێزە، گوتی: ''لە کامان کە نیشتمانی سەرەکی گوێزە بەرهەمی گوێز زۆر باشە. ئێمە و هاوڕێیانیشمان لێیڕازین. پشتیوان بەخوا بەرهەمی ئەمساڵمان جوان دەبێت. سەرمابرد و نە سووتانی ئەمساڵ بەرهەمی زیاد کردووە''.