موزاییکێک کە لەسەری نووسراوە "با ئەوەی ئێرەییت پێ دەبات بتەقێ"، لە شارێکی مێژوویی سێ هەزار ساڵە دۆزرایەوە
لە ئاکامی لێکۆڵینەوەکان لە ناوچەی مێژوویی سیدرا لە ئالانیا باشووری تورکیا، موزاییکێک دۆزراوەتەوە کە رووبەرەکەی ١٥ مەتری چوارگۆشەیە و گومان دەکرێت کە هی سەدەکانی ٤ بۆ ٦ی زایینی بێت و لەسەری نووسراوە "با ئەوەی ئێرەییت پێ دەبات بتەقێ".
Antalya
ئانتالیا - AA
لە ناوچەی مێژوویی سیدرا لە ئالانیا باشووری تورکیا، موزاییکێک دۆزراوەتەوە کە گومان دەکرێت کە هی سەدەکانی ٤ بۆ ٦ی زایینی بێت.
بە پێی زانیارییەکان، لە ئاکامی لێکۆڵینەوەکان لە ناوچەی مێژوویی سیدرا لە ئالانیا باشووری تورکیا، موزاییکێک دۆزراوەتەوە کە رووبەرەکەی ١٥ مەتری چوارگۆشەیە و گومان دەکرێت کە هی سەدەکانی ٤ بۆ ٦ی زایینی بێت و لەسەری نووسراوە "با ئەوەی ئێرەییت پێ دەبات بتەقێ".
سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوە ئەرتوغ ئەرگورەر ڕایگەیاند کە ئەو موزاییکە لە دەرگای چوونە ژوورەوەی یەکێک لە ماڵەکاندا دۆزراوەتەوە و لە ڕووی هونەرییەوە هندوسی و گوڵی تێدا نەخشێندراوە. بە گوتەی ئەو شوێنەوارناسە، لە ناوەندی موزاییکەکە بابەتێک نووسراوە وەک بڵێی، "بە خۆشی کەڵکی لێ وەربگرە" و یا "بە خۆش شانسییەوە کەڵکی لێ وەربگرە".
بەڵام ئەوەی لە شوێنەوارە دێرینەدا تایبەتە، کەتیبەیەکە کە لە چوونە ژوورەوەی یەکێک لە ژوورەکانە و لە چوارچێوەیەکی خڕدایە. ئەرتوغ ئەرگورەر دەڵێت، وشەکانی ئەو کەتیبەیە هاوشێوەی "ئێرەیی"، "تەقین"ە و بە گشتی مانایەکی هاوشێوەی ئێستای هەیە کە دەگوترێت، "ئەوەی ئێرەییت پێ دەبات با بتەقێت". ئەو شوێنەوارناسە دەڵێت، دۆزینەوەی ئەو شوێنەوارە بۆ تیمەکەی زۆر بابەتێکی سەرنجڕاکێش بووە.
بە پێی زانیارییەکان، ئەو شوێنەی کە شوێنەوارەکانی لێ دۆزراوەتەوە، باڵەخانەیەکی سێ نهۆمە کە حەوشەیەکی هەیە و لە سەدەی دووهەم هەتا سەدەی حەفتەم بەکار هێنراوە و بە درێژایی ئەو ماوەیەش گۆڕانکاری تێدا کراوە.
شارەزایانی بواری نۆژەنکردنەوەی شوێنەواریش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە شێوەی گشتی موزاییکەکە باشە و تێکچووە و چاککردنەوەی ئەو شوێنانەی کە زیانی پێ گەیشتووە، تەواو بووە و هەوڵەکان بۆ خاوێنکردنەوە و پاراستنی ئەو پارچە شوێنەوارە مێژووییە بەردەوامە.
