Müslüm Etgü
10 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2019
ئورفا - AA
پارێزگاى ئورفا رايگەياند، لە ئاکامى هێرشەكانى رێكخراوى تێرۆريستى یەپەگە/پەکەکە بە مووشەك و هاوەن بۆ سەر هاووڵاتییانی سڤیل، دوو كەس گيانيان لەدەستدا كە يەكێكيان منداڵێكى ساوايە و ٤٦ كەسى ديكەش بريندار بوون.
لە راگەيەندراوەكەى پارێزگاى ئورفادا باس لەوە كراوە كە هێرشەكان ناوچەكانى ئەکچەککالە و جەيلان پنار-ى كردووەتە ئامانج.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە كە لە هێرشەكاندا منداڵێكى ساواى تەمەن نۆ مانگ بە ڕەچەڵەك سوورى بە ناوى محەمەد عومەر و فەرمانبەرێكى فەرمانگەى باجى ئاکچەککالە بە ناوى جيهان گونەش گيانيان لەدەستداوە و ٤٦ كەسى ديكەش برينداربوونە. بريندارەكان بۆ چارەسەركردن بردراونەتە نەخۆشخانەى حكوومى ئاکچەککالە و نەخۆشخانەكانى ديكەى شارەكە.