Mazın Asad
05 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
مانگی دەستکردی گۆکتورک -١ کە ھاوکاری تورکیا دەبێت لە پێدانی زانیاریی ھەواڵگری و دەستنیشان کردنی ئامانجی دیاریکراو لە گشت جیھان بە شێوەیەکی روون، لە وڵاتی گویاناسی سەربە فەڕەنساوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.
بە بەشداری سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، فەرماندەیی ھێزەکانی ئاسمانی و نووسینگەی راوێژکاری پیشەسازی و بەرگری تورکیا لە وێستگەی ھەواگەری و پیشەسازی ئاسمانی ئاکنجی لە رێوڕەسمێکدا بەشێوەیەکی راستەوخۆ چاودێری ناردنی مانگی دەستکردی گۆکتورک-١ ی کرد.
مانگی دەستکردی گۆکتورک-١ خاوەن پێشکەوتووترین سیستمە، گرتەڤیدیۆی چالاکییەکانی گەڕان و پشکنین لە بۆشایی ئاسمان تۆمار دەکات.
پرۆژەی مانگی دەستکردی گۆکتورگ لەلایەن فەرماندەیی ھێزەکانی ئاسمانی و بە ھاوبەشی لەگەڵ دەزگاکانی ئەسێلسان، توبیتاک، پەیمانگای ئەلکترۆنی نیشتمانی و لێکۆڵینەوەی کریپتۆلۆژی و رۆکێستان و بەرپرسیارێتی کۆمپانیای Thales Alenia Space ھەڵدرایە بۆشایی ئاسمان.
جێگەی باسە مانگی دەستکردی گۆکتورک-٢ لە ساڵی ٢٠١٢ رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا و لە ئێستادا لەگەڵ ھەڵدانی مانگی دەستکردنی گۆگتورک-١ کە زانیاریی ھەواڵگری و دەستنیشان کردنی ئامانجی دیاریکراو لە گشت جیھان بە شێوەیەکی روون پێشکەش دەکات، توانای ئاسمانی تورکیا لە ئاسمان بەھێزتر دەکات.
مانگی دەستکردی گۆگتورگ-١ لە ژێر تێست و پەسەندکردندایە لە بۆشایی ئاسمان کە لەلایەن فەرماندەیی لیوای پشکنینی ئاسمانی تورکیا چاودێری و کۆنترۆڵ دەکرێت.