Osman Öksüz
14 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2017
ماردین - AA
سەرۆکایەتی شارەوانی ماردین ئامانجێتی تاکۆتایی ساڵ، شارەکە یەک ملیۆن گەشتیار لەخۆبگرێت.
بریکاری سەرۆکی شارەوانی ماردین، مستەفا یامان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا کە گۆڕانکاری لە شارە مێژووییەکەدا بەردەوامی هەیە و ئاشکرای کرد کە هەوڵەکانیان بەردەوامیی هەیە بۆ جوانتر کردنی شارەکە و دەڵێت: "ئامانجمانە تا کۆتایی ساڵ شارەکە بە دیمەنی جوانیی مێژووییەوە پێشوازی بکات لە یەک ملیۆن گەشتیار".
ناوبراو ئاشکرای کردووە کە تەواوی تواناکانیان خستووەتە گەر بۆ ئەوەی شارەکە سەرنجراکێش بکەن.
یامان ئاماژەی بەوەدا کە ساڵانە بە سەدان هەزار کەس سەردانی شارەکە دەکەن و رایگەیاند لەپێناو زیاتر سەرنجراکێشانی گەشتیاران، هەوڵی زیاتر دەدەن.