Hüseyin Cem Dağıstanlı
16 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2024
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت)، لە ئۆپەراسیۆنێکی خاڵدا لە شاری قامیشلۆی سووریا، بەناو بەرپرسێکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە-پژاک، فاتمە ساکانا-ی لەچالاکی خست کە ناوە نهێنییەکەی "سۆرهین ڕۆژهەڵات"ە.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، ساکانا کە لە ساڵی ٢٠٠٦دا پەیوەنديی بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەوە کردووە، لە ساڵانی ٢٠١٠-٢٠١٢دا لە گوندەواری شڕناخ چالاکی ئەنجامداوە.
تیرۆریست ساکانا کە یەکێکە لە بکەرانی هێرشەکەی دووی ئەیلوولی ٢٠١٢ی قەزای بەیتوشەباب لە شڕناخ کە شەهیدبوونی ١٠ سەربازی لێکەوتەوە، لە سووریا و عێراق بەناو بەرپرسێکی ڕێکخراوەکە بووە.
ساکانا لەو کاتەی لە عێراق بووە، لەگەڵ دوران کاڵکان کە یەکێکە لە سەردەستەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی چالاکی هەبووە.
ئەم تیرۆریستە کە دواجاریش لە سووریا بووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی خاڵی میتدا لە شاری قامیشلۆ لەچالاکی خرا.