Şafak Yel
03 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2022
ئیزمیر - AA
لە میانی چەند هەڵمەتێکی جیاوازدا تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمە لە ئیزمیر، لە ١٠ تاوەکو ٣٠ی تشرینی دووەم، ٤٤٢ کۆچبەری نایاساییان قۆڵبەست کرد و هەشت کەسیش بە تۆمەتی قاچاخچێتیکردن دەستبەسەر کراون.
لەماوەی نێوان ١٠ تاوەکو ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمە ٣٠ هەڵمەتی جیاوازیان لە هەریەک لە قەزاکانی چەشمە، کارابورون، مەندەرەس، عەلیئاغا، سەفەریهسار، دیکیلی، ئۆدەمیش، ئوڕلا، بەرگاما، فۆچا و تۆڕباڵی ئەنجام داوە.
لە میانی هەڵمەتەکاندا ٤٤٢ کۆچبەری نایاسایی قۆڵبەست کراون و هەشت تۆمەتباریش کە دەنگۆی ئەوە هەبووە قاچاخچی بن، دەستبەسەرکراون.
تۆمەتبارەکان دوای کۆتاییهاتنی کارەکانیان، رادەستی دەسەڵاتی دادوەریی کران و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا حەوتیان بە بڕیاری دادوەر، بەندکران و یەکێکیشیان ئازادکرا.
کۆچبەرە نایاساییەکان، دوای راییکردنی کارەکانیان لە ئاسایش، رادەستی ناوەندی ناردنەوەی کۆچبەران لە پارێزگاکە کراون.