Yıldız Nevin Gündoğmuş
03 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2022
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد لە سەدەی تورکیادا بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەموو بوارێکدا، هەر لە پەروەردەوە تا تەندروستیی، لە هاوکاری کۆمەڵایەتییەوە تا رەخساندنی هەلی کار.
بەبۆنەی سێی کانوونی یەکەم، رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەردۆغان پەیامەکەی بە هاشتاگی ''بەیەکەوە ئاستەنگەکانمان تێپەڕاند'' بلاوکردەوە و، تیایدا رایگەیاند: ''بەبۆنەی سێی کانوونی یەکەم، رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتەوە، لە ناخی دڵمەوە سڵاو و خۆشەویستیمان ئاراستەی هەموو خوشک و برایانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەم. لە سەدەی تورکیادا بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەموو بوارێکدا، هەر لە پەروەردەوە تا تەندروستیی، لە هاوکاری کۆمەڵایەتییەوە تا رەخساندنی هەلی کار''.