Hamdi Çelikbaş,Ramal Abdullah Mahmood
13 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە – AA
لەدوای بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧،٢ کە عێراقی هەژاند، تیمێک کە لە یەکەکانی گەڕان و رزگاکردن و بەهاناوەچوونی پزیشکیی کە بە هەماهەنگی ئافاد پێکهێنراوە، بە فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی لە ئەنقەرەوە بەرەو سلێمانی بەڕێکەوت.
سەرۆکی ئافاد، مەهمەت گوللوئۆغڵو لە لێدوانێکدا لە فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەتیمەسگوت رایگەیاند "٦٠ خیوەت، ٣٢٠ بەتانی، دوو ئامێر و ٢٥ کارمەند بە فڕۆکەکە بەرەو ناوچەی بوومەلەرزەکە بەڕێ دەکەون. ئەگەر هەلومەرجی فڕۆکەخانەکە گونجاو بێت لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەنیشێتەوە".
مەهمەت گوللوئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا کە بە رێگای وشکانیشدا تیمەکانیان کەوتوونەتە جووڵە. لەمبارەیەوە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی عێراق و مانگی سووری عێراقی لە هەماهەنگی دان و بە پێی داواکارییەکان جموجۆڵ دەکەن.
سەرۆکی ئافاد، مەهمەت گوللوئۆغڵو تیشکی خستە سەر ئەوەی کە بە هۆی بوومەلەرزەکە زیانی گیانی و ماڵی لە ئێرانیش کەوتۆتەوە بەڵام تاکو ئێستا داوای هاوکارییان نەکردووە و گوتی: "لە رێگای وەزارەتی دەرەوە بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئێران-یان راگەیاندووە کە ئامادەن لە رووی مرۆییەوە هاوکارییان بکەن".
تیمەکانی ئافاد هاوکارییە مرۆییەکان و ئامێرەکانی گەڕان و پشکنین و رزگارکردن کە بە بارهەڵگر گەیەنرانە فەرماندەیی بنکەی سەربازی ئاسمانی ١١ لە ئەتیمسەگوت، گواستەوە بۆ ناو فڕۆکەی Airbus A400M فڕۆکەکەش کاتژمێر ٠٩:٢٥ خولەک بەرەو شاری سلێمانی بەڕێ کەوت.
وەک یەکەمین هاوکاری مرۆیی تیمی گەڕان و پشکنینی ئافاد و تیمی یەکەی رزگارکردنی پزیشکی نیشتیمانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی تورکیا بەرەو ناوچەکە بەڕێ کەوتبوون.