Sarp Özer
19 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2022
ئەنقەرە - AA
دوای ئەو پەلامارەی کە لە بەری سووریاوە کرایە سەر سنووری تورکیا و گیانلەدەستدانی سەربازێکی لێکەوتەوە لە سوروچ، سوپای تورکیا لە هەڵمەتی ''بۆردومانی بە سزاگەیاندن''دا، پێگەکانی تیرۆریستانی بۆردومان کرد و نزیکەی ٨٠ ئامانجی لەناوبرد و ١٧ چەکداریشی لە چالاکی خست کە ئەنجامدەرانی پەلامارەکەشیان لەنێودابوو.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، پەلاماری تیرۆریستان دەستبەجێ لەلایەن سوپای تورکیاوە بەرپەرچدراوەتەوە.
سەرەتا بە تۆپهاوێژ ناوچەی تیرۆریستان بۆردومان کراوە، پاشان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چەکدار رەوانەی ئاسمانیی ناوچەکە کراوە.
لە دوای بۆردومانکردنی ناوچەکە بە هاوەن و تۆپهاوێژ لە ئەنجامی ''بۆردومانی بە سزاگەیاندن''دا، نزیکەی ٨٠ ئامانجی رێکخراوەی تیرۆریستیی لەناوبرا و ١٧ چەکداریشی لە چالاکی خران کە ئەنجامدەرانی پەلامارەکەشیان لەنێودابوو.
لە ١٨ی ئەیلوولدا لە بەری سووریاوە بە مووشەک هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەربازیی لە قەزای سوروچ سەربە پارێزگای ئورفا و لە ئاکامدا، سەربازێک گیانی لەدەست دا و سەربازێکی دیکەش برینداربوو.