İsa Toprak
07 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە چالاکی خستنی دوو تیرۆریستیی پەکەکەی لە نێوان گوندەکانی دەرگەلێ و میسکا لە باکووری عێراق ڕاگەیاند، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی لە گوندی دەرگەلێ.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە وەبیرهێندراوەتەوە تیرۆریستانی پەکەکە کە شوێنیان نییە بۆی هەڵبێن، لەو گوندانەی داگیریان کردوون بۆ خۆشاردنەوە ئاگریان لە دارستانەکان بەرداوە، تەنانەت گوندی دەرگەلێیان بە تەواوی سووتاندووە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە تیرۆریستان بە تەقاندنەوەی کۆگاکانی تەقەمەنی لە گوندەکانی دەرگەلێ و میسکا ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی بێتاوانیان خستووەتە مەترسییەوە و، گوندە چۆڵکراوەکانی دەوری ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنیان مینڕێژ کردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "کۆماندۆ قارەمانەکانمان لە خانووەکانی نێو گوندەکانی دەرگەلێ و میسکا کە تیرۆریستان لە هاووڵاتیانی مەدەنی بێتاوانیان زەوت کردووە بە وریاییەوە بەردەوامن لە هەڵمەتەکانی گەڕان و پشکنین. کۆماندۆکانمان لە میانی هەڵمەتەکەدا ناچنە نێو ناوچەی نیشتەجێبوونی مەدەنی و، بەوپەڕی هەستیاریییەوە کار دەکەن بۆ ئەوەی زیان بە باخ و موڵک و ماڵی خەڵک نەگات".
هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بە وریاییەکی زۆرەوە ئەو تەقینەوانەی لەلایەن تیرۆریستانەوە دانراون پوچەڵ دەکرێنەوە و هاتووە: "تیرۆریستان لە گوندەکانی دیکەدا خەڵکیان کردووەتە قەڵغان و خانوو و باخچەکانیان مینڕێژ کردووە. لەو هەڵمەتی گەڕان و پشکنینەی لە گوندی دەرگەلە ئەنجامدرا، دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر چەک، تەقەمەنی و کەلوپەلدا. لە گوندەکانی دەرگەلێ و میسکا دوو تیرۆریستيی پەکەکە بە چەکەکانیانەوە لەچالاکی خران".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا زانیاریی سەبارەت بەو چەک و تەقەمنی و کەلوپەلانە خراوەتەڕوو کە دەستیان بەسەردا گیراوە و پێکهاتوون لە؛ دوو دووربینی گەرمی، ١٠ یەدەگی فیشەک و دوو چەکی M-16 و ١٠٩ فیشەک، چەکێکی AK-47 و ١٢ یەدەگ و ٨٩ فیشەکی ئەو چەکە، چەکێکی جۆری VZ 58 و چەکێکی سووک، لەگەڵ ١٠ بۆمبی دەستی، ژمارەیەکی زۆر تەقەمەنی جۆراوجۆر، یەدەگی دەمانچە و چەندین کەرەستەی جۆراوجۆر.